رۆژانە نزیکەی 100 منداڵ دەبڕینە نەخۆشخانە
پەتایەکی وەرزی بەرۆکی منداڵانی سۆرانی گرتووە
964+
ئاکام غەفور – خەلیفان
ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە پەتایەکی وەرزی لە ناو منداڵان لە ئیدارەی سۆران بڵاو بووەتەوە، رۆژانە دەیان منداڵ سەردانی نەخۆشخانە دەکەن بەمەبەستی چارەسەرکردن.
د.رێباز باڵەک، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان و لە دایکبوونی سۆران بە 964ـی وت، رۆژانە 75 بۆ 100 منداڵ کە تووشی ئەو پەتایە بوون دەبرێتە نەخۆشخانەکەیان و چارەسەر وەردەگرن.
وتیشی، نیشانەکانی پەتاکە تای زۆر و رشانەوە و سکچوونی لەگەڵە، هەندێک جار منداڵەکە تووشی گەشکە دەکات، بەڵام مەترسی زۆر لەسەر نەخۆشەکە دروست ناکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، باوکان و دایکان تا دەتوانن منداڵەکانیان لە ماڵەوە بهێڵنەوە و دەرمانی دابەزاندنی تایان پێبدەن، چونکە ژینگەی ماڵەوە زۆر پاکترە لە ژینگەی نەخۆشخانە بەهۆی زۆری نەخؤشەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی