لە هەولێر
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش به سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رۆكایه‌تى هەرێم و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئەفسەرانی باڵای هێزی پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه و باس له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرا.
كۆبوونه‌وه رۆژی سێشه‌ممه 1.5.2024 له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین هه‌نگاو و رێكاره‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رێكخستن و یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه خرانه‌ڕوو، هه‌روه‌ها هه‌ڵسەنگاندنیان بۆ كرا.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى پرۆسه‌كه و ده‌رباره‌ى كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌مى و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنیان لایه‌نه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه بیروڕایان گۆرییەوە.
هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى داكۆكییان له پێویستى و گرنگیى به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كان ده‌ربڕى. لایەنە پەیوەندییدارەکانی هه‌رێمى كوردستانیش دووپاتیان كرده‌وه پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو هه‌وڵێكى پێویست ده‌درێت بۆ نه‌هێشتنى گرفت و كێشه‌كانى به‌رده‌مى.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا به تایبه‌تی، ماوه‌یه‌كی زۆره داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌كبخه‌ن و بیكه‌ن به هێزێكی یه‌كگرتووی نیشتمانی.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان مانگانه 25 ملیۆن دۆلار موچه به لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن، جگه له دابیكردنی چه‌ك و پێداویستی دیكه.