مەترسین بۆ ژینگە و تەندروستی

کارگەکانی دەورووبەری دەربەندیخان دوور دەخرێنەوە

964+

تونانەقی

لە دەورووبەری قەزای دەربەندیخان ژمارەیک کارگە بوونیان هەیە کە چەندین جار داواکاری کراوە بۆ دوورخستنەوەیان لە شوێنی نیشتەجێ بوون، چونکە بەرپرسانی قەزاکە سەرچاوەی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی پیسبوونی ژینگەن.

شارەوانی سلێمانی، تەندروستی، بەڕێوەبەرەیەتی ژینگە، شارەوانی دەربەندیخان، هاتوونەتە سەر خەت و کۆبوونەوەیان بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی دوورخستنەوەی ئەو کارگانە کردووە.

قایمقامیەتی دەربەندیخان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە و سەردانی ئەو کارگانەیان کرد، بۆ ئەوەی میکانیزمی دوورخستنەوەیان تاوتوێ بکەن.

سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، ئەو کارگانە 15 بۆ 20 کارگەن و هیچ مەرجێک و رێنماییەکی ژینگەییان نییە، بۆیە حکومەتیش رەزامەندی داوە بۆ دوورخستنەوەیان، بەڵام شوێنیان نییە.

وتیشی، جگە لەوانەش ئەو کارگانە زیادەڕۆییان هەیە، یان ئەوەتا شوێنێکیان بۆ بدۆزنەوە و بیگوازنەوە یان دەبێت مەرجەکانی ژینگە جێبەجێ بکەن، کە بەوە 50% تەپوتۆزی ناوچەکە کەم دەکات.

لە کۆبوونەوەی ئەو لایەنە پەیوەندیدارانەدا کۆنوسی تایبەت بەچارەسەرکردنی گرفتە ژینگەیی و تەندروستیەکانی کارگەکان واژۆکراو دواتر بەرزدەکرێتەوە بۆ پاريزگاری سلێمانی بەمەبەستی پەسەندکردنی.

964 دەزانێت ئەو کارگانە دەکەونە باشووری دەربەندیخان و بەرد دەهاڕن و دەیکەن بە پۆدرە، کە لە بیناسازیدا بەکاردەهێنرێت و دەینێرنە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

ئەگەر ئێستاش ئەو کارگانە لانەبرێن و دوورنەخرێنەوە، ئەوا لە داهاتوودا هەر دەبێت لاببرێن، چونکە لە ماستەرپلانی شارەوانیی دەربەندیخاندا جێگەیان نییە، قایمقامی دەربەندیخان وای وت.

لەبەر تەپوتۆز و دەنگی کارگەکان گەڕەکەکانیان چۆڵ دەکەن

لەبەر تەپوتۆز و دەنگی کارگەکان گەڕەکەکانیان چۆڵ دەکەن