قەیرانی دارایی بەردەوامە
وه‌لید عاره‌ب: ئه‌گه‌ر ئێمه به‌شێكی كێشه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بین ده‌ست له كار ده‌كێشینه‌وه
+964
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر وه‌لید عاره‌ب رایگه‌یاند، كێشه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌م زووانه چاره‌سه‌ر ده‌بن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ئه‌گه‌ر ئه‌وان وه‌ك ده‌سته‌ی كارگێڕیی به‌شێك بن له كێشه‌كان، ده‌ستله‌كار ده‌كێشنه‌وه.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کە ئێواره‌ی ئەمڕۆ سێشەممە 30.4.2024 له باره‌گای یانه‌كه‌ی ئه‌نجامی دا، سەرۆکی یانەی هەولێر باسی لەو کێشە و گرفتانە کرد، کە لە وەرزی ئەمساڵ دووچاری یانەی هەولێر بووه‌ته‌وه.
وتیشی، “یانەی هەولێر مانگانە نزیکەی 100 ملیۆن دینار داهاتی هه‌یه، بەڵام ته‌نیا موچه‌ی تیپه‌كانی یانه‌كه‌مان 240 ملیۆن دیناره، خه‌رجی سه‌فه‌ر و تیپه‌كانیش له‌ولاوه بوه‌ستێ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بەشێک لە یاریزانەکان لە هۆتێل و شوقەکان دەمێننەوە، بۆیه تووشی قه‌یران هاتووین و هه‌موو مانگێك قه‌رزار ده‌بینه‌وه”.
سەرۆکی یانەی هەولێر ده‌ڵێت، “یانەکانی دیكه بڕەپارەیەک لە حکومەت وەردەگرن، بەڵام یانەی هەولێر ئەمساڵ هیچ هاوکارییەک نەکراوە، بۆیە تووشی کێشە دارایی هاتووین و یاریزانەکان موچەی دوو مانگیان وەرنەگرتووە و سبه‌ی ده‌بێتە سێ مووچە، هه‌رچه‌نده لە مانگی یەکدا 534 ملیۆن دینارمان داوە به تیپی تۆپی پێی یانەكه‌مان، كه دوو موچه و به‌شێك له پاره‌ی گرێبه‌سته‌كان بوو”.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند، لەگەڵ بەشێک لە لایه‌نە پەیوەندیدارەکان و پارێزگاری هەولێر قسەیان کردووە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی یانەکە، راشیگه‌یاند، “ئەگەر ئێمە بەشێک بین لە کێشەکان، ئامادەین بۆ چاککردنی بارودۆخی یانەی هەولێر دەستلەکار بکێشینەوە.
له كۆتاییشدا ئاشكرای كرد، كێشه‌كانی یانه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته شوێنی مه‌به‌ست و به‌م زووانه چاره‌سه‌ر ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای له حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگای هه‌ولێر كرد هاوكاریی یانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ن و پاره‌ی بۆ دابین بكه‌ن.
جێگرى سەرۆکى یانەى هەولێر دەستى لەکارکێشایەوە
ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مو‌سا موحسین ئه‌ندامی كارگێریی یانه‌كه، كه ئه‌مڕۆ ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، هه‌روه‌ها دوێنێ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی یانه‌كه محه‌مه‌د خۆشناو ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، پێشتریش هه‌ریه‌كه له جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك و سكرتێری یانه‌كه‌ش ده‌ستیان له كاركێشاوه‌ته‌وه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا