"چوار فیشەک بە جەستەیەوە بووە"

نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور: تەرمی کەسێکیان بۆ هێناین

964+
ئەحمەد مستەفا

تەرمی کەسێک لە ناحیەی زەڕایەن گەیاندرایە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور و بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەکە دەڵێت، “ئاسەواری چوار فیشەک بە جەستەیەوە بووە”.

پاش گەیاندنی، نەخۆشخانەکە ئۆتۆمبێلی بۆ ئامادەکردووە و تەرمەکەیان، رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی کردووە لە سلێمانی.

ئەمڕۆ سێشەممە 30.4.2024، کەمال تاوەگۆزی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور بە 964ی وت، “کاتژمێر 4:45 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکە هێندراوەتە نەخۆشخانەکە و لەلایەن پزیشکەکانەوە ئاسەواری چوار فیشەک بە جەستەیەوە بینراوە”.

کەسەکە ناوی (س،ح) و تەمەنی لە نێوان 45 بۆ 50 ساڵیدایە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەو نەخۆشخانەیە زانیاری لە بارەی هۆکاری گیان لەدەستدان یان کوژرانی کەسەکە نەخستەڕوو.

لەم هەفتەیەدا شارەزوور دوو گەنجى لەدەستدا

لەم هەفتەیەدا شارەزوور دوو گەنجى لەدەستدا

هەر لە ئێستاوە کۆچەرییەکانی شارەزوور چوونەتە پێنجوێن

هەر لە ئێستاوە کۆچەرییەکانی شارەزوور چوونەتە پێنجوێن