لە ئاکرێ و بەردەڕەش 25 کەس دادەمەزرێندرێن

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بەڕێوبەرایەتی وەبەرهێنانی ئاکرێ 25 هەلی کاری راگەیاند، ئەو کەسانەی مەرجەکان دەیانگرێتەوە لە بەردەڕەش و ئاکرێ دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، دامەزراندنەکە بەشێوەی گرێبەستەوە و ئارەزوومەندان دەتوانن بە ئۆنڵاین فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

مەرجی سەرەکی بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنەکە، ئەوەیە کە خەڵکی ئاکرێ یان بەڕدەڕەش بێت.

ئەو 25 هەلی کارە بۆ ئەم کەسانەیە، چوار کەسی دەرچووی بەشی ئەندازیاری شارستانی و دوو دەرچووی بەشی یاسا، دوو کەس کارگێری، کارگێری یاسا و دوو کەس لە زانستی کۆمپیوتەر و دەرچوی ژمێریاری، هەروەها شۆفێر و پاسەوان هەر یەکەیان دوو کەس، هەروەها دەرچووانی تەلارسازی، میکانیک، کارەبا و راگەیاندن هەروەها پۆستەچی هەر یەکێیان یەک کەس، سێ کەسیش بۆ خزمەتگوزاری کە ئەوەیان پێویستی بە بڕوانامە نیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30.4.2024، هەڤاڵ ئاکرەی، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی دهۆک بە 964ـى وت، “بنکەیەکی وەبەرهێنان لە ئاکرێ دەکرێتەوە، کە پێویستی بە 25 کارمەندە، هەر کەسێک ئەو مەرجانەی تێدا بێت کە دیاریکراون دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە و تاکو 15 رۆژی تر کاتیان هەیە، بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە“.

بە قسەی بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی دهۆک، “چوار مەرجی سەرەکی هەیە بۆ ئەو کەسانەی بچنە ناو کێبڕکێ وە، کە پێویستە، خەڵکی ئاکرێ و بەردەڕەش بن و بەڵگەنامەی فەرمی و راست پێشکەش بکەن، و فۆڕمەکە بە زمانی کوردی پڕ کرابێتەوە و تەنیا یەک جاریش فۆڕمەکەیان بۆ قبوڵکردن ناردبێت”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بۆ یەکەم جار لە بەردەڕەش کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین د...

بۆ یەکەم جار لە بەردەڕەش کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین دەکرێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاکرێ شۆفێرێک کەوتە ژێر پاسەکەی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاکرێ شۆفێرێک کەوتە ژێر پاسەکەی