بەرگرى شارستانى ئامادەیە

مەنهۆڵەکان پاک بکەنەوە باران و تەرزە دەبارێت

964+

وریا فەتاح

بۆ ئەو شەپۆلى بارانەى پێشبینى دەکرێت روولە ناوچەکە بکات، بەرگرى شارستانى راپەڕین ئامادەکارییەکانى دەستپێکردووە و بە هاوڵاتیان دەڵێت، لە چەم و رووبارەکان دوورکەونەوە.

عەلى قادر، وتەبێژى بەرگرى شارستانى راپەڕین بە 964ـى وت،”بە گوێرەی پێشبینی کەشوهەوا، شەپۆلێکی بارانبارین روولە ناوچەکەمان دەکات و پێشبینی دەکرێ لە سنوورەکەمان باران و تەرزەببارێت و لافاو دروست بێت .

وەک ئامادەکارییەک بۆ رێگریکردن لە لە مەترسییەکانى ئەو شەپۆلە، وتەبێژى بەرگرى شارستانى داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەکاتی دروست بونی لافاو بەھیچ جۆرێك نزیك چەم و رووبار و دۆڵەکان نەبنەوە .

دەشڵێت، ئەو ماڵانەى لە شوێنى قوڵن، پێویستە رێڕەوى ئاوەکان بکەنەوە بۆ ئەوەى توشى مەترسى نەبن، جگە لەوە پێویستە هەر هاوڵاتییەک سەرەمەنهۆڵى لەبەردەم ماڵەکەیە پاکى بکاتەوە.

هاوکات بەرگرى شارستانى راپەڕین چەند رێنماییەکى بڵاوکردووەتەوە کە ئەمانەن:

1.  لەکاتی شوفێری کردن ئۆتۆمبێلەکانتان لە قیر لامەدەن، بەوریایی شوفێری بکەن و خێرایی کەم بکەنەوە تاگیانی ھەموولایەك پارێزراو بێت .

2.  پێویستە شۆفێران ئاگاداری بارینی تەرزە بن تا زیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان نەگات.

3.  بۆ کارى زۆر پێویست نەبێت سەفەرى دەرەوەى شار مەکەن.

4.  پێویستە شۆفێران لە کاتى بارانى بەخوڕ راستەوخۆ بچنە بەرزاییەکان و لە شوێنە نزم و دۆڵەکان دور بکەونەوە.

5.  لە هەر حاڵەتێکى نەخوازراو پەیوەندى بە هێڵى خێرایى 115 بکەن.

بەھۆی دروست بوونی لافاو ھاوڵاتییەك گیانی لە دەستدا

بەھۆی دروست بوونی لافاو ھاوڵاتییەك گیانی لە دەستدا