کەشناسی هەرێم
لەدوای نیوەڕۆوە بارانبارین دەست پێدەکات
964+
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان هەورو نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ، هەروەها لەکاتەکانی دواى نیوەرۆ شەپۆلێکى هەورە تریشقەو بارانبارینى پچڕپچڕ لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەست پێدەکات و لەشەودا کاریگەرى باران بارین کۆتایی دێت.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەگەر هەیە کەشەکە زوو زوو بگۆڕێت و بڕی پێشبینیکراوی دابارین لە نێوان 5 – 10 ملم دەبێت.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما وا پێشبینی کراوە، تا چوار پلەیەک دادەبەزێت و کەش فێنک تر دەبێت لە چاو رۆژانی رابردوو،
ئەمڕۆ سێ شەممە 304.2024
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 15 -25 ) کم/س.
ئاراستەی با / باکوورى خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (2-4)پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین /( 4 – 6) کم دەبێت .بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 25
سلێمانی : 24
دهۆک : 25
زاخۆ : 25
هەڵەبجە : 25
کەرکوک : 27
سۆران : 23
حاجی ئۆمەران : 15
گەرمیان : 29