لەوێ دەبن

بەرگرى شارستانى بۆ پاراستنى ئەزمڕ و گۆیژە لە ئاگر چى دەکات ؟

964+

وریا فەتاح

بڕیارە چیاى گۆیژە و ئەزمڕ ئاگڕبڕ بکرێن و مەفرەزەکانى بەرگرى شارستانیش بە شێوەى جوڵاو بەردەوام چاودێرى شوێنەکە دەکەن.

ئارام عەلى، وتەبێژى بەرگرى شارستانى سلێمانى بە 964ـى وت،”هەفتەى رابردوو لە قایمقامییەت کۆبووینەوە، بڕیارە شارەوانى سلێمانى و پۆلیسى دارستان ئاگربڕى چیاى گۆیژە و ئەزمڕ بکەن”.

دەشڵێت: ئاگربڕەکە بۆ رێگریکردنە لە ئاگرکەوتنەوە، یان ئاسان رێگریکردن لە تەشەنەکردنى.

بە وتەى ئارام عەلى، مەفرەزەى جوڵاویان دەبێت لە چیاى گۆیژە و ئەزمڕ، جگە لە پێدانى رێنمایى بەو کەسانەى دێنە ئەو شوێنە، چاودێرى ئاگرکەوتنەوەش دەکەن و هەرکاتێکیش ئاگرکەوتنەوە رووبدات بە زویى دەگەنە شوێنەکە.

ئاگربڕ لە پارکی هەواری شار ئەنجام درا

ئاگربڕ لە پارکی هەواری شار ئەنجام درا