لە زانکۆی راپەڕین

خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا داوای گۆڕینی خوێندنی زمانی ئینگلیزی دەکەن

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

خویندکارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا، کە کۆرسی زمانی ئینگلیزی دەخوێنن لە زانکۆی راپەڕین، لە بەردەمی زانکۆکەیان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و دەڵێن، گرفتیان لەگەڵ گۆڕانکاریەکان هەیە و داوا دەکەن سیستمی خوێندنەکەیان بۆ بگۆڕدرێت.

شەوێن ئەحمەد یەکێکە لەو خوێندکارانە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “ئەم سیستمە تازەیە، هەم قورسە و هەم ئەو کاتەشی کە بۆ تەواو کردنی خوێندنەکە دیاریکراوە کەمە، داوا دەکەین سیستمەکەمان بۆ بگۆڕن و کاتەکەیمان بۆ درێژ بکەنەوە”.

وریا عەبدوڵا یەکێکی ترە لە خوێندکارەکان بە 964ـی وت، ئێمە لەسەر سیستمە کۆنەکە رۆیشتوین و ئەم سیستمە تازەیە زۆر قورسە بۆمان و لە ئاستێکی باڵای زمانی ئینگلیزی دایە بۆ ئەو کەسانە گونجاو نییە کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نییە، بۆیە داوا دەکەین هیچ نەبێ ئێمە کە لەسەرەتاوە لەسەر سیستمە کۆنەکە هاتووین لەسەر هەمان سیستەم بەردەوام بین.

964 دەزانێت ئەو سیستمەی کۆرسی زمانی ئینگلیزی کە خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا دەیخوێنن، لە سەرجەم زانکۆکانی کوردستان دەخوێنرێت و ئەمساڵ کۆمەڵێک گۆڕانکاری تیادا کراوە، بەپێی لێدوانی خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین بێت کە ژمارەیان نزیکی 60 خوێندکار دەبێت، لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێم خوێندکاران لێی ناڕازین و داوای گۆڕینی دەکەن.

خوازیارانی ماستەر و دکتۆرا لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران...

خوازیارانی ماستەر و دکتۆرا لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە