"ئاژەڵی ناوخۆ کەمبووەتەوە"
مەیدانی حاجیاوا جمەی دێت و نرخی ئاژەڵیش گران بووە
فەرمان مەلا حەسەن
هەرچەندە ئەمساڵ نرخی ئاژەڵی قوربانی بەراورد بە ساڵی رابردوو گرانتر بووە، بەڵام کاریگەری لە سەر بازاڕی کڕین و فرۆشتن نەبووە، مامەڵەکارێکی مەیدانی ئاژەڵانیش لە حاجیاوا دەڵێت، هەموو ئەو ئاژەڵانەی لە دەرەوە دێن بۆ قوربانی نابن.
حاجی ئازاد مامەڵەکارێکی ئەو مەیدانەیە بە 964 ی وت، ئەمساڵ هەر کیلۆیەک ئاژەڵ زیاتر لە هەزار دیناری چۆتە سەر، بەڵام ئەوە خەڵکی سارد نەکردۆتەوە لە کڕینی ئاژەڵی قوربانی، چونکە هەندێک کەس هەموو ساڵ دەیکات، یان بەچەند ماڵێک ئاژەڵێک دەکڕن و زۆر کاریگەری لە سەریان دروست نابێ”
خدر رەسوڵیش دەڵێت، هۆکاری گرانبوونی نرخی ئاژەڵ کەمبوونەوەی ئاژەڵی ناوخۆیە و جەنگئ ناوچەکەش کاریگەری هەبووە و قەیرانی بۆپ هێنانی ئاژەڵ دروستکردووە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن