چیتر پێویست ناکات بچنە دەرەوە

یەکەی جەڵتەى مێشک لە فریاکەوتنی زاخۆ کرایەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

یەکەی جەڵتەى مێشک بە کەلوپەلی پێویستی پزیشکییەوە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ کرایەوە و چیتر توشبووانی نەخۆشییەکە پێویستیان بە دەرەوەی زاخۆ نابێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 29.4.2024، دکتۆر. سیروان ئەحمەد، بەرێوەبەری تەندروستی زاخۆ بە 964ـی راگەیاند،”حەوت مانگە سەرقاڵی کردنەوەی یەکەی جەڵتەى مێشکین لە فریاکەوتنى زاخۆ، ئەمڕۆ کرایەوە و لەمەودوا دەتوانین چارەسەری نەخۆشەکان بکەین، نیازیشمان وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری جەڵدەی مێشک بەتەواوەتی بکەینەوە”.

دکتۆر. بژار نەجار، تایبەتمەند و سەرپەرشتی یەکەکە بۆ 964 وتی، بەکردنەوەی ئەم بەشە دەتوانین رێژەی پەککەوتنی نەخۆشەکان بە جەڵتەى مێشک تا رادەیەکی باش کۆنتڕوڵ بکەین و نەخوشەکە لە کەمئەندامبوون یاخود شەلەل بپارێزین.

لەماوەی سەربەخۆبوونی ئیدارەی زاخۆ تا ئێستا، نەخۆشخانە و فریاکەوتنی زاخۆ پێشکەوتنێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە، دیارترین ئەو بەشانەی کە کراونەتەوە بەشی چارەسەری سوتان و شێرپەنجە و یەکەی جەڵتەى مێشک کە ئەمڕۆ کرایەوە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

ئەمساڵ لە زاخۆ 116 کەس بەهۆی نەخۆشی دڵ مردوون

ئەمساڵ لە زاخۆ 116 کەس بەهۆی نەخۆشی دڵ مردوون