هەولێر
ئاگر لە باڵەخانەیەک کەوتەوە
964+
وریا فەتاح
ئاگر لە باڵەخانەیەکى هەولێر کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.
بەیانى ئەمڕۆ دووشەممە، باڵەخانەکە لە گەڕەکی نازنازی هەولێر، ئاگرى گرت.
بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، ئاگرەکە لە باڵەخانەیەکى فرۆشتنى کەلوپەلى کارەبایى کەوتووەتەوە و کەس لە باڵەخانەکەدا نییە.
بەپێى قسەى ئەو کەسانەى لەوێن، لە دیوى پشتەوەى باڵەخانەکە بۆرى غاز هەیە و ئەوەش مەترسى و دڵەراوکێى دروستکردووە.
لاى خۆیەوە، شاخەوان سەعید وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت،”لە رووداوەکەدا زیانى گیانى نەبووە و ناشزانین هۆکارەکە چى بووە، لێکۆڵینەوە دەکەین و هۆکارەکەى ئاشکرا دەکەین”.