دواین کۆبوونەوەی رەئیسی و نێچیرڤان بارزان لە تاران. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
سه‌ره‌خۆشى لە ئێران دەکات
نێچيرڤان بارزانى: گيانله‌ده‌ستدانى رەئیسی زيانێكى گه‌وره‌يه
964+
ژووری هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی گیانلەدەستدانی ئيبراهيم ره‌ئيسى، سه‌رۆككۆمارى ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو رووداوە لەناخەوە دڵتەنگ و غەمباری کردین.
ئەمڕۆ دووشەممە 20.5.2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “هه‌واڵى به‌ئازارى گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ئيبراهيم ره‌ئيسى، سه‌رۆككۆمارى ئيسلاميى ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه و ژماره‌يه‌ك له ياوه‌رانيان له رووداوى تێكشكانى هێليكۆپته‌ره‌كه‌ياندا، له ناخه‌وه دڵته‌نگ و خه‌مبارى كردين”.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، گيانله‌ده‌ستدانى سەرۆککۆماری ئێران خه‌مێكى به ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌لى ئێران و دۆستانى، دڵنياين گه‌لى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن.
“له‌م كاته سه‌خت و دژواره‌دا له دڵه‌وه هاوخه‌مى و هاوسۆزيى قووڵمان له‌گه‌ڵ رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى جه‌نابى سه‌يد عه‌لى خامه‌نه‌يى و سه‌ركردايه‌تى و حكومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانياندا ده‌رده‌بڕين. له خواى مه‌زن داواكارين گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت”، نێچیرڤان بارزانی وا دەڵێت.