دکتۆرێک لە نەخۆشخانەی زاخۆ دەردەکەوێت. وێنە:تەندروستی زاخۆ.
ئاماری ساڵێکی تەندروستی زاخۆ
ئەمساڵ لە زاخۆ 116 کەس بەهۆی نەخۆشی دڵ مردوون
964+
فەهمی نەبی
تەندروستی زاخۆ ئاماری ساڵێکی تەندروستی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی رایگەیاندووە، بەپێی ئاماری تەندروستی لەماوەی ئەمساڵدا 116 کەس بەهۆی نەخۆشی دڵ گیانیانلەدەستداوە و شەش هەزار و 100 منداڵ لەو سنوورە لەدایک بوون و ناویان تۆمارکراون.
ئەمیر عەلی ئەمین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی زاخۆ رایگەیاندووە، لەماوەی ئەمساڵدا، 255 هەزار و 493 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانی زاخۆیان کردووە، لەو ژمارەیە 19 هەزار و 544یان لە نەخۆشخانە خەوێنراون.
بەگوێرەی ئامارەکە ئەوانەی لە زاخۆ گیانیانلەدەستداوە 464 کەسن، لەو ژمارەیە 116 کەسیان بەهۆی نەخۆشی دڵ بووە، 82 کەسی دیکەیان بە نەخۆشی جیاواز بووە.
لەم ساڵدا لە نەخۆشخانەکانی زاخۆ 11 هەزار و 491 نەخۆش نەشتەرگەریان بۆ کراوە.
تەندروستی زاخۆ ئەوەشی راگەیاندووە، لەماوەی ساڵی 2023 لە زاخۆ 70 شوێن لەبەر پابەند نەبوون بە رێنماییەکان داخراون.
