تا ئێستا 25 کۆچبەر رزگار کراون

بەلەمێکی کۆچبەران ژێر ئاو کەوت

964+

توانا نەقی

لە رووداوێکی ژێر ئاو کەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە 25 کۆچبەر رزگار کران و تەرمی کۆچبەرێکیشی تیادا دۆزراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای لوتکە بۆ کارووباری پەنابەران بڵاویکردەوە، درەنگانی دوێنێ شەو بەلەمێک لە ناوچەی دەریایی ئاگیۆس ئیسیدۆرۆس لە باکووری رۆژئاوای کارلۆڤاسی لە سنووری وڵاتی یۆنان بە ژێرئاوکەوتوویی دۆزرایەوە و 25 کۆچبەری تیادا رزگار کران و تەرمیێکیشی تیادا دۆزراوەتەوە.

شێخ حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە بە 964ـی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ژمارەیەک کۆچبەر کە لە بەلەمەکەدا بوون بێ سەروشوێن بن و تا ئێستا بەتەواوی ژمارەیان نەزانراوە.

وتیشی، تا ئێستا نازانن رزگار کراوەکان و ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە و تەنانەت ئەوانەشی بێ سەروشوێنن لە چی نەتەوەیەکن و خەڵکی چی وڵاتێکن، بەڵام ئەوەندە دەزانن کە ئەو کۆچبەرانە لە کەناراوەکانی تورکیا بە چوپ بەڕێکەوتوون و ویستوویانە بگەنە یۆنان..

ئاماژەی بەوەشکرد، پاسەوانی کەناراوەکان بە رێکەوت لەو شوێنە بوون و کۆچبەرەکانیش پەیوەندیان بە هێڵی فیاکەوتنەوە نەکردووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دۆخی رزگارکراوەکان بێنەوە سەرخۆیان تاوەکو چیرۆکەکە باس بکەن.

شەش کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز خنکان

شەش کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز خنکان