سارا نەدیم شاجوانى ژینگەى کیشوەرى ئاسیایە

“دەبێت بخەوم و هەستمەوە تا بزانم ئەمە راستییە”

964+

پەری ساڵح

سارا نەدیم، دوای بردنەوەی نازناوی شاجوانی ژینگەی کیشوەری ئاسیا لەنێوان 65 بەشداربوو، هێشتا برواناکات بە بردنەوەی نازناوەکە و دەڵێت،”دەبێت بخەوم و هەستمەوە تا بزانم ئەوە راستیە یان خەو”.

درەنگانی شەوی رابردوو لە رێورەسمێکی تایبەتدا لە میسر، کێبڕکێی شاجوانی ژینگە و گەشتیاری جیهان لەنێوان 65 بەشداربوو لە سەرجەم وڵاتانەوە بەڕێوەچوو، شاجوانی پێشووی هەولێر و هاوەڵی شاجوانی عێراق سارا نەدیم، توانی نازناوی شاجوانی ژینگەی کیشوەری ئاسیا بەرێتەوە.

سارا نەدیم، لە لێدوانێکدا تایبەت بە 964 وتی،”تا ئێستاش بڕوانەکەم و کاتێک نازناوەکەم بردەوە، وتم دەبێت بخەوم و هەستمەوە تا بزانم راستییە یان خەوە، هەستێکی یەکجار خۆشم هەیە”

سارا نەدیم 27 ساڵە، لە ساڵی 2017 نازناوی شاجوانی هەولێر و هاوەڵی شاجوانی عێراقی بەدەستهێناوە، بەشداری لە چەندین چالاکی و کاری خێرخوازی کردووە، بڕیارە سبەیێ بگەڕێتەوە شاری هەولێر.

لە نێوان 65 بەشداربوودا سارا نەدیم کاندیدە

لە نێوان 65 بەشداربوودا سارا نەدیم کاندیدە