"ئاوه‌كه ژه‌هراوى ده‌بێت"
رووبار‌ى ئاوه‌سپی قه‌ده‌غه ده‌كرێت بۆ شوشتنه‌وه‌ى مه‌ڕوماڵات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى گوندى فه‌قێ مسته‌فا له سنوورى ناحیه‌ى سه‌نگاو رووبار‌ى ئاوه‌سپی بۆ ئاژه‌ڵداره‌كان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن و رێگە نادەن مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیانى لێی بشۆن.
ئێستا له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان وه‌رزى بڕینه‌وه‌ى مه‌ڕوماڵات و شوشتنیانه، له‌به‌شێكی گونده‌كانیش ئاژه‌ڵداره‌كان سه‌رچاوه‌ى ئاوى روباره‌كان به‌كار ده‌هێنن.
كه‌مال حه‌مه، هاوڵاتییه‌كی گوندى ئاوایی فه‌قێ مسته‌فایه به 964ـى وت، له‌رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى گونده‌كه‌یانه‌وه ته‌واوى گونده‌كانى سنووره‌كه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ڕ و ماڵات له‌سه‌ر ئاوى روبارى ئاوه‌سپی نه‌شۆن.
وتیشی “بۆ شوشتنه‌وه‌ى مه‌ڕو ماڵات ماده‌ى كیمیایی و قڕكه‌ر به‌كار ده‌هێندرێت و ئه‌و ماده‌یه‌ش تێكه‌ڵ به‌ئاو ده‌بێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژینگه دروست ده‌كات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد نزیكه‌ى 10 گوند كه‌وتوونه‌ته نزیكه سه‌ر رووبار‌ى ئاوه‌سپی و ساڵانى پێشوو به‌به‌رده‌وامى مه‌ڕو ماڵاتیان لێی شوشتووه.
هاوڵاتیانى ئه‌م گونده لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه چاودێری رووبار و چه‌م و گۆماوه‌كانى سنووره‌كه بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى ئاژه‌ڵداران ژینگه‌كه پیس نه‌كه‌ن.