هەولێر

کرێکارێک کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەستدا

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

شەوى رابردوو، کرێکارێکى گەنج لە کاتى کارکردن لەیەکێک لە باڵەخانەکانى هەولێر دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەست دەدات.

ئەو کرێکارەى گیانى لەدەستداوە، گەنجێکى قەزاى بەردەڕەشە و بۆ کارکردن ماوەیەکى زۆرە لە هەولێرە.

عەلى بارانى، ئامۆزاى گەنجەکە بە 964ـى وت،”ئامۆزاکەم تەمەنى 33 ساڵە و باوکى دوو منداڵە و دانیشتووى قەزاى بەردەڕەشە، لە هەولێر ئیشى جامچى باڵەخانەکانى دەکرد، بەڵام کاتژمێر 10:00ـى شەوى رابردوو لە باڵەخانەیەک دەکەوێتە خوارەوە و بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانى لەدەستدا”.

“هەرچەندە لە نەخۆشخانەى رزگارى چارەسەرى پێویستى بۆ کرا، بەڵام بەهۆى سەختى برینەکەى و خوێنبەربوونەوە، گیانى لەدەستدا و ئەمڕۆ لە گۆڕستانى قەزاى بەردەڕەش بە خاکى دەسپێرین”، ئامۆزاى ئەو کرێکارەى گیانى لەدەستدا واى بە 964 وت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى چوار شەممە 1ـى ئایارە کە جەژنى کرێکارانە، بەڵام لە هەرێمى کوردستان بەهۆى کەمتەرخەمى لە مەرجەکانى سەلامەتى، ساڵانە چەندین کرێکار گیان لەدەست دەدەن یان بەشێک لە جەستەیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

شەش کرێکار لە سلێمانی گیانیان لە دەست داوە

شەش کرێکار لە سلێمانی گیانیان لە دەست داوە