کاتی قیرتاوکردنی کۆڵانێکیان - وێنە: شارەوانیی ئەڵایی
175 ملیۆن دینار بوودجەکەیەتی
قیرتاوکردن لە 13 کۆڵانی شارۆچکەی ئەڵایی دەستیپێکرد
964+
پێشەوا محەمەد
لە شارۆچکەی ئەڵایی ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە قیرتاوکردنی 13 کۆڵان کرا و سەرۆکی شارەوانییەکەی دەڵێت، بەردەوام دەبن لە قیرتاوکردن.
بڕی 175 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەکە تەرخان کراوە لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان.
هێرۆ تاهیر، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی ئەڵایی بە 964ـی راگەیاند، ئەو پڕۆژەیە لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی هەرێمەکان دەبێت و کۆمپانیاکە پارەکە لەسەر بوودجەی خۆی خەرج دەکات تا وەریدەگرێتەوە.
سەرۆکی شارەوانی وتیشی، “هەفتەی رابردوو کاری رێککاری و کوتانەوە بۆ کۆڵانەکان کرا و هەفتەی ئەم هەفتەیەش دەست بە قیرتاوکردن کرا”.
شارۆچکەکە ماوەیەکی زۆرە قیرتاوکردنی تێدا ئەنجام نەدراوە و داواکاریی زۆری دانیشتوانەکەی هەبوو بۆ قیرتاوکردنی کۆڵانەکانیان، بە وتەی سەرۆکی شارەوانییەکەی بێت، پڕۆژەیەکی دیکە قیرتاوکردنیشیان بە بەهای 780 ملیۆن دینار هەیە بۆ قیرتاوکردنی گەڕەک و کۆڵانەکان.
شارۆچکەی ئەڵڵایی سەر بە قەزای بازیانە لە پارێزگای سلێمانی.