دیمەنی کونسوڵی ئەمریکا و پارێزگاری هەولێر لەناو سەنتەری ناساندنی قەڵا بە منداڵان.وێنە.پارێزگای هەولێر
لەلایەن کونسوڵخانەی ئەمریکاوە جێبەجێ کراوە
سەنتەری ناساندنی قەڵای هەولێر بە منداڵان کرایەوە
964+
توانا نەقی
لەلایەن کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر و پارێزگاری هەولێرەوە سەنتەری ناساندنی قەڵا بۆ منداڵان کرایەوە.
کردنەوەی سەنتەرەکە لە ماستەرپالانی نۆژەنکردنەوەی قەڵا هەبووە بەشێکە لە پرۆژەی ناساندنی مێژووی دێرینی قەڵای هەولێر بۆ منداڵان و نەوەی داهاتوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، کونسوڵ و ستافی کونسوڵخانەی ئەمریکا هاوبەش بوون بۆ کردنەوەی چەندین پرۆژە لە ناو قەڵای هەولێر و ئەو سەنتەرەش لەسەر ئەکی ئەوان جێبەجێکراوە.
دەشڵێت، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نزیکەوە گرنگی بە نۆژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر دەدات و بەدواداچوون بۆ کارەکانی نۆژەنکردنەوەی قەڵای دێرینی شاری هەولێر دەکات.
سەنتەری ناساندنی قەڵا بۆ منداڵان لە چەندین بەش پێکهاتووە و سەرجەم بەشەکانی قەڵا بە شێوەی وێنە روونکراوەتە و تەواوی قەلاکەش بە شێوەی بچوککراوە دروستکراوەتەوە.