25 پڕۆژە نمایشکران

گەنجێک لە پەیمانگەیەکی دهۆک یاریەکی بە بەرنامەی Real engine دروستکردووە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بە بەشدارى 25 پڕۆژەى خوێندکاران، پێشانگاى تەکنەلۆژی کۆمپیوتەر لە پەیمانگەى ناحکومى ئاراراتى دهۆک بەڕێوەچوو.

ئیسماعیل سەرکەوت، خوێندکاری بەشی کومپیوتەرە لە  قوناغی دووەم بە 964ـى وت، “بە پێنج پڕۆژە بەشداریم کردووە، یەکێک لەوان یارییەکە سێ مانگ لەگەڵ دوو هاوڕێمدا کارم لەسەر کردووە، کە یارییەکی شەڕکردنە بۆ کەسانی سەرەتایی و ئەوانەى حەزیان لەو جۆرە یارییەیە و تێچووەکە نزیکەی 500 دۆلاری بووە” .

وەک ئەوەى باسى دەکات، پشتگیرییان نییە ئەگەر پشتگیرى بکرێت پڕۆژە و یارى زۆر دروست دەکەن، چونکە وەک خۆى دەڵێت، فکرەى جیاوازمان پێیە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

خوێنەران بە پاس لە دهۆک و زاخۆوە دێن بۆ پێشەنگاى نێودەو...

خوێنەران بە پاس لە دهۆک و زاخۆوە دێن بۆ پێشەنگاى نێودەوڵەتى هەولێر بۆ کتێب