"بۆ کارئاسانییە"

پۆلیسی سلێمانی: باڵەخانەی بەشی نەهێشتنی تاوان دەگوازرێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان، باڵەخانەی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوان دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی نزیکتر لە هێزەکانی 70ـی وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28.4.2024، لەبارەی شوێنە نوێیەکەی پۆلیسی بەڵگەو تاوان، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، “لەناو شار دەبێت”، بەبێ ئەوەی شوێنەکە بەدیاریکراوی دەستنیشانبکات.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “بەمەبەستی كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و نزیكردنەوەی رێگاكەیان بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوان داوای گواستنەوەی كراوە، بەهۆكاری ئەوەی ناو هێزەكانی 70 دورە بۆ هاوڵاتیان”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی کە دەست 964 کەوتووە، بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوان رەزامەندبوون بە گواستنەوەیان.

بەشێکی پۆلیسی سلێمانی 400 ملیۆن دیناری گەڕاندەوە بانک

بەشێکی پۆلیسی سلێمانی 400 ملیۆن دیناری گەڕاندەوە بانک