موسیالاش چاک بوەتەوە

بایرن میونشن یاریزانی پێکراوی هەیە

964+

سۆما حەکیم زادە

رۆژی سێشەممەی داهاتوو بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنا میوانداری ریال مەدرید دەکات، لە یاری چوون بۆ قۆناغی پێش کۆتایی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

شەوی رابردووش بایرن میونشن میوانداری ئینتراخت فرانکفۆرتی كرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە و لە یارییەکەدا هەردوو یاریزان کۆنراد لایمەر و ماتیاس دی لیخت بە هۆی پێکانەوە نەیانتوانی لە یاریکردن بەردەوام بن و یاریگایان جێهێشت، جەمال موسیالاش پێش یارییەکە تووشی پێکان ببو و لە یاریگا ئامادە نەبوو.

تۆڕی سکای سپۆرت دەڵێت: رەنگە هەردوو یاریزان لایمەر و دی لیخت لە یاریکردن لەگەڵ ریال مەدرید بەشدار نەبن و یانەکە چاوەڕوانی پشکنینە پزیشکیەکانە.

لەدرێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە چاوەڕواندەکرێت سانێ و موسیالا بە تەواوی ئامادە بن و لە پێکهاتەی سەرەکیدا بن.

ئامۆژگاری موسیالا بۆ ئێمباپێ

ئامۆژگاری موسیالا بۆ ئێمباپێ