"ئه‌گه‌ر ده‌سەڵات وه‌ڵامی هه‌بێت نایكه‌ین"
له پێنجوێن زه‌نگى خۆپیشاندان لێدرا و بڕیاره سبه‌ى بكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بریاره سبه‌ى یه‌كشه‌ممه دەستەی رێکخەری خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن، ده‌ست به خۆپیشاندان بكه‌نه‌وه تائه‌وكاته‌ى ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامێكی ده‌بێت بۆ داواكارییه‌كانیان، ئه‌ندامێكی دەستەکە ده‌ڵێت: هه‌ركاتێك ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامی هه‌بوو خۆپشاندانه‌كان كۆتایی پێدێنن.
ده‌سته‌كه بانگه‌وازێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئەوە هاتووە “سبه‌ى له کاتژمێر 1:00ـی پاش نیوەڕۆ لەبازاڕی هەیکەلیەکەوە بەڕێدەکەوین بۆ دەروازەی خۆپیشاندان، له‌وێ بەهێمنی و وەک هەمیشە بەشێوازێکی مەدەنی داکۆکی لەبەدەستهێنانی مافەکانمان دەکەین”.
به‌ختیار عه‌لى، ئه‌ندامێكی ئه‌م ده‌سته‌یه به 964ـى وت، خۆپیشاندانه‌كه‌ى سبه‌ینێیان بۆ نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه به‌گشتى و كاره‌باش به‌تایبه‌تى.
وتیشی “ماوه‌ى نزیكه‌ى 10 ساڵه پێنجوێن ئابڵوقەیەکی ئابوری هەمەلایەن دراوە لەلایەن حزبەکانى فەرمانڕەوا له‌هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك په‌راوێز خراوه بەجۆرێک هیچ پڕۆژەیەکى بۆ جێبەجێ ناكرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆیه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامێكی بۆ ئه‌وان هه‌بێت و پێنجوێن له‌و په‌راوێزخستنه‌ى ده‌رباز بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، دوای چەندین هەوڵی بەردەوام بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبوەکان، لەدەرگای زۆرێک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و کەسایەتیەکانیان داوە، بەڵام هەوڵەکان لەکۆتایدا بێ ئەنجام بووە.
وتیشی “ئه‌گه‌ر سبه‌ى به‌رله ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندان وه‌ڵامى داواكارییه‌كانمان بدرێته‌وه، خۆپیشاندان ناكه‌ین”.