لە رووبەڕووبونەوەى پۆلیس بریندار ببوو

پێشمەرگە بریندارەکەى کۆماندۆ گیانى لەدەست دا

964+

وریا فەتاح

راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، هەواڵى گیانلەدەستدانى پێشمەرگەیەکیانى راگەیاند، کە لە رووبەڕووبونەوەى پۆلیس بریندار ببوو.

لە راگەیەندراوەکەى کۆماندۆدا هاتووە، “بەداخ و خەمێکی زۆرەوە ھەواڵی مەرگی پێشمەرگەی فەرماندەییمان محەمەد ئاراس قادر “رادەگەیەنین، کە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 27ـى نیسانی 2024 لە نەخۆشخانە گیانی سپارد.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسى سلێمانى بە 964ـى وت، ئەو پێشمەرگەیەى کۆماندۆ لە رووبەڕووبونەوەیەکدا لەگەڵ پۆلیسى سلێمانى لە رۆژى پێنجشەممەى رابردوو بریندار ببوو.

رۆژى پێنجشەممەى رابردوو، لە گەڕەکى سلێمانى نوێ رووبەڕووبونەوە لە نێوان پۆلیس و دوو تۆمەتبار روویدا، کە بە هۆیەوە دوو پۆلیس و دوو تۆمەتبارەکە بریندار بوون و یەکێک لە بریندارەکان، کە ئەو پێشمەرگەیەى کۆماندۆیە، ئەمڕۆ گیانى لەدەست دا.

پێشتر سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە 964ی رایگەیاندبوو، مەفرەزەیەکیان چوون بۆ دەستگیرکردنی داواکراوێک، بەڵام ئەو خۆی بەدەستەوە نەدا و بریندار بوو، هەروەها دوو پۆلیسیش بریندار بوون و کەسێکی دیکەش کە لەگەڵ تۆمەتبارەکە بوو، بە سووکی بریندار بوو.

لە رووداوێکی تەقەکردندا سێ کەس برینداربوون

لە رووداوێکی تەقەکردندا سێ کەس برینداربوون

کۆماندۆی کوردستان: پێشمەرگەیەکمان لە رووبەڕووبوونەوە...

کۆماندۆی کوردستان: پێشمەرگەیەکمان لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا گیانی سپارد