رەخنە لە رۆماننوسانی کورد دەگرێت
د.گۆران سەباح: زۆربەی ئەو رۆمانانەی لە پێشانگای کتێب دانراون سەقەتن
964+
ژووری هەواڵ
د.گۆران سەباح دکتۆرای لە رەخنەی ئەدەبی هەیە، بەوە ناسراوە هەمیشە رەخنە لە رۆمانی کوردی و کایەی رۆشنبیری کوردی دەگرێت.
لە ستەیجی 964 لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب میوانە.
د.گۆران سەباح دەڵێت، کورد رۆشنبیری کەمە، رۆشنبیر دەبێت ئەوەی دەیزانێت بۆ دەوروبەر و خۆی بەکاریبێنێت.
سەبارەت بە رۆمانی کوردی دەڵێت، زۆربەی ئەو رۆمانانەی لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دانراون سەقەتن و باش نین.