رووداوەکانی رۆژ
هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کاردانەوەی دروست کرد و ئیسرائیلیش دوو بژارەی هەیە
964+
ژووری هەواڵ
هێرشه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی لێكه‌وته‌وه، هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا و چه‌ند شوێنێكی دیكه، ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌یان كرد و داوا ده‌كه‌ن هێرشكاران ئاشكرا بكرێن و سزا بدرێن.
ئه‌مڕۆ له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت هه‌یه و پرسی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مانی عێراق، یه‌كێكه له بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، بڕیاره سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش تێیدا به‌شدار بێت.
له به‌غدا ژنه بلۆگه‌رێكی عێراقی به ناوی ئوم فه‌هه‌د شه‌وی رابردوو ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڤیدیۆیی ساتی كوشتنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، هه‌واڵی ئه‌وه‌ش هه‌بوو بكوژه‌كه ده‌ستگیر كراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆ ره‌تیكرده‌وه بكوژ ده‌ستگیر كرابێت.
خه‌لیل حه‌ییه، به‌رپرس له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند، وه‌ڵامی ئیسرائیلیان له باره‌ی راگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ست پێگه‌یشتووه و خه‌ریكن لێی ده‌كۆڵنه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئیسرائیل بده‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی نووسیویه‌تی، پێویسته ئیسرائیل له نێوان دوو بژاره یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت، هێرشكردنه سه‌ر شاری ره‌فه‌ح، یان ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سعودیه.
تاقیکردنەوەی قۆناخی سێیەم بۆ ڤاکسینی دژە شێرپەنجە لە بەریتانیا دەستپێدەکات و توێژەران دەڵێن، بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە لە مێژووی خێزانیاندا تووشبووی شێرپەنجەی پێستیان هەیە.