لەبن 90 دۆلارە

نرخى نەوت بەرزە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانی، نرخى نەوت هەرچەند لە دوێنێ بەرزترە، بەڵام گۆرانکارییەکى زۆرى بەسەردا نەهاتووە و نەگەیشتووەتەوە بە 90 دۆلار.

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت 89 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە لە چاو دوێنێدا بە رێژەی 0.49% بەرزبووەتەوە.

هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا گەیشتووەتە 83 دۆلار 85 سەنت کە بە رێژەی 0.28% لە چاو کاتی داخستنی بازاڕەکان بەرزبووەتەوە.

بەردەوامى گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانى بەرزبوونەوەى نرخى نەوتە.

بەپێی خەمڵاندنەکانی جەی پی مۆرگان، تێکڕای بەکارهێنانی نەوتی جیهانی لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 101 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمترە لە چاو پێشبینییه‌كان.

یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم بەرزبوونەوەیە هێرشیەکانی ئۆکرانیایە بۆسەر کەشتی و کێڵگە نەوتیەکانی روسیا، هەروەها

لەلایەکی تریشەوە ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئاستی وەبەرهێنانی نەوت بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، بەرێژەکی باش وایکردووە نرخی نەوت بەرز ببێتەوە.

نەوت زۆری نەماوە بگاتە 90 دۆلار

نەوت زۆری نەماوە بگاتە 90 دۆلار