قایمقامی چەمچەماڵ تایبەت بە 964
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی کۆرمۆر بوو بە چوار کەس
964+
فەهمی نەبی
رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ بە 964ی راگەیاند، کەسێکی دیکە لەوانەی بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر برینداربوو گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی وت، هەر چوارکەسەکە خەڵکی یەمەنن و دووانەکەی تریش بیانین و هێشتا ناسنامەکەیان نازانین.
لەلایەکی دیکە حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “داوای هەماهەنگی و هاوکاریی بەپەلە دەکەین لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ، بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدۆزرێنەوە و ڕادەستی یاسا بکرێن و ڕێگریی یەکجاری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەم کارانە”.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی حکومەت بێت، زیانێکی زۆر بەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کەوتووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە هەناردەکردنی 2500 مێگاوات کارەبا وەستا.
چەند کاتژمیرێک دوای هێرشەکە، سەرچاوەیەک لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای غازیی هەولێر بە 964ی راگەیاند، کارەبای هەموو هەرێمی کوردستان رووبەڕووی کوژانەوەی گشتی Shut Down بوو.