ئەم هەواڵە نوێکراوەتەوە

بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی غازی هەولێر دووچاری کوژانەوەی گشتی Shut Down بوو

964+

فەهمی نەبی

سەرچاوەیەک لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای غازیی هەولێر بە 964ی راگەیاند، بەهۆی راگرتنی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە، کارەبای هەولێر دووچاری کوژانەوەی گشتی بوو، واتا Shut Down بوو، بەمجۆرە ئێستا لە هەموو هەولێر و دەوروبەری بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتیمانی وەستاوە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، هەر حەوت یەکەکەی ناو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای غازی هەولێر کوژاونەتەوە و بەو هۆیەوە نزیکەی 700 مێگاوات کارەبا  تەنیا لەو وێستگەیە کەمبووەتەوە.

بەهۆی هێرشەکەی ئەم ئێوارەیە بۆسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم، وەزارەتی کارەباو سامانە سروشتییەکان رایانگەیاند، بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی غاز، 2500 مێگاوات کارەبا کەمدەبێتەوە.

لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر سێ کارمەند گیانیان لەدەستداوە و...

لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر سێ کارمەند گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەش بریندارن