بەهۆی بارانبارین

قایمقامیەتی دەربەندیخان بۆ هاوڵاتیان: ئاگاداربن ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

قایمقامیەتی دەربەندیخان پێشبینی دەکات لە سەرەتای مانگی ئایار بەهۆی بارانبارین و ئەگەری سەررێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان، ئاستی ئاوی سیروان بەرزببێتەوە و ببێتە هۆی مەترسی بۆسەر گەشتیاران و کارگەکانی نزیک روبارەکە.

ئەمڕۆ هەینی 26.4.2024، قایمقامیەتی دەربەندیخان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی ناوچەکانی دەربەندیخان و گەرمیان بەتایبەت گەشتیاران و ئەو کارگانەی لەسەر رووباری سیروانن کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکەوە ئاگاداری خۆیان و جێگاکانیان بن بۆ ئەوەی سەلامەت و پارێزراوبن.

سلێمانی محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەگەری سەررێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان هەیە بەهۆی بارانبارین، بۆیە مەبەستیانە گەشتیاران ئاگاداری خۆیان بن.

پێشتر سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە 964ـى وت،بەپێى پێوەرەکانى ئاوى هاتوو و گلدراوە، لە رێکەوتی 28.4.2024 بەنداوى دەربەندیخان سەرڕێژ دەبێت.

بەنداوەکە سێ ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت، بە وتەى بەڕێوەبەرەکەى ئێستا تەنیا 85 ملیۆنێکى ماوە بۆ پڕبوون و 96%ـى بەنداوەکە پڕبووە، واتا بە بەرزبوونەوەى 85 سانتیمەترى دیکە بەنداوەکە سەرڕێژ دەبێت.

کارەکانی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان ئەمجارە بەجدی دەست...

کارەکانی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان ئەمجارە بەجدی دەستی پێکردووەتەوە