ژاوە ژاوی ناوەتەوە

فەرمانگەى ژینگەی ھەولێر پرۆژەیەک ناچار دەکات بە گۆرینی مۆلیدەکەی

964+

ژووری هەواڵ

لە هەولێر پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون بە مۆلیدەیەکی دەنگ بەرز خەڵکی هەراسان کردووە، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر خاوەنی پرۆژەکەی ناچار کردووە بە گۆڕینی مۆلیدەکە.

ئەمڕۆ هەینی 26.4.2024، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر رایگەیاند، لیژنەی چاودێری و بەدواداچوونی مۆلیدەکان، خاوەن پرۆژەکەکی نیشتەجێبوونی ناچار کرد بە گۆرینی مۆلیدەی کارەبای پرپژۆکەی کە بەھۆی ژاوەژاو و دەنگی بەرز دانیشتووانی گەرەکەکەی بێزار کردبوو.

بەگوێرەی مادەی 42 لە یاسای ژینگە، هەر کەسێک بە ژاوە ژاو ببێتە هۆی پیسکردنی ژینگە سزادەدرێت بە بڕی 150 هەزار بۆ 200 ملیۆن دینار، ئەمە قسەی محەمەد سەید حەکیم، لێپرسراوی هۆبەی یاسایی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجەیە بۆ 964.

لە رێنمایی ژمارە دووی ساڵی 2023 بە دیاریکراوی سزا بۆ هەموو هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە دیاریکراوە و بەگوێرەی سزاکان زۆرترین سزای موەلیدە لە ئەگەری پیسکردنی ژینگە بە ژاوە ژاو 500 هەزار دینارە.

بەگوێرەی هەمان رێنمایی سزای پیسکردنی ژینگە لەلایەن مۆلیدەکانەوە بەم جۆرەیە؛ نەبوونی سەوزایی: 300 هەزار تاوەکو 500 هەزار دینار، دووکەڵکردن: یەک ملیۆن تاوەکو یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار، کۆنکرێت نەکردنی زەوییەکەی: 500 هەزار دینار، دیوارنەکردن: یەک ملیۆن دینار، پیسبوونی دەوروبەری موەلیدە بە گازوایل و رۆن: 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن دینار.

چوار خاوەن مۆلیدە سزادران چونکە کارەبایان بەدرەنگەوە ...

چوار خاوەن مۆلیدە سزادران چونکە کارەبایان بەدرەنگەوە داوەتەوە هاوڵاتیان