12 کەس بریندار بوون

84 کەس لە فێستیڤاڵی باڵەکایەتی چارەسەریان وەرگرتووە

964+

ئاکام غەفور- سۆران

لە فێستیڤاڵی ئەمڕۆی باڵەکایەتی 84 کەس سەردانی تیمی فریاکەوتنی تەندروستیان کردووە.

ئەمڕۆ لە فێستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی، تیمێکی فریاکەوتنی تەندروستی چۆمان لە شوێنەکە ئامادە بوون، 84 کەس سەردانی کردوون، کە 12 کەسیان بریندار بوون و کەسێکیش دووپشک پێوەی داوە.

د.ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، بە 964ـی وت، تیمێکی فریاکەوتنی چۆمان لە بەیانیەوە تاکو ئێوارە لە فێستیڤاڵەکە ئامادە بوون، 84 کەس سەردانی تیمەکەیان کردووە و چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە.

“12 کەس بریندار بوون، بەشێکیان قاچیان لەسەر شوشە دانابوو و بەشێکی تریان منداڵ بوون بەهۆی کەوتن بریندار بووبوون، یەک حاڵەتی پێوەدانی دووپشکیش تۆمار کراوە، حاڵەتەکانی تریش سکچوون و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و بەرزبوونەوە و دابەزینی شەکرەبوون”.

پێداچوونەوە: هاوبەش

بۆ یەکەمین جار فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە حاجیاوا بەڕێوەچ...

بۆ یەکەمین جار فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە حاجیاوا بەڕێوەچوو