رەزامەندی لە پارێزگای دیالە وەرگیراوە

ژمارەیەک گوندی دەوروبەری خانەقین قیرتاو دەکرێن

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

قایمقامیەتی خانەقین رایگەیاند لە هەفتەی رابردوەوە، دەستکراوە بە ئامادەکارییە ئیدارییەکان و لە نزیکترین کاتدا سەرجەم رێکارە ئیداری و ئەندازەییەکان تەواو دەبێت و دەستدەکرێت بە قیرتاوکردنی ژمارەیەک لە دێیەکانی دەوروبەری خانەقین.

دلێر حەسەن سایە، قایمقامی خانەقین بە 964ی راگەیاند، پاش هەوڵێکی زۆر توانیمان رەزامەندی تەواو لە پارێزگاری دیالە بە وەکالەت وەربگرین و شەش دێی دەوروبەری خانەقین قیرتاو بکرێت کە ئەوانەش بریتین لە دێیەکانی عالیاوە، زۆراب، سەید سخى، شاکر، سالم، محەمەد عەباس لەگەڵ رێگای نێوان هەردوو دێی ئیخوە و عالیاوە.

هەروەها وتی، ئەم پڕۆژەیە دەکەوێتە سەر سندوقی بوژانەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی تیرۆر تایبەت بە ساڵی 2023.

شاری خانەقین زیاد لە 30 گوندی دەکەوێتە دەوروبەر و زۆرینەیان کوردن و بەشێکیان لە پاش ساڵی 2017ـەوە بەهۆی نائارامی باری ئەمنی لە ناوچەکە چۆڵکراون.

پێداچوونەوە: هاوبەش

خانەقین یاد و جەژنە نەتەوەییەکانی لە یەک رۆژدا کۆکردەو...

خانەقین یاد و جەژنە نەتەوەییەکانی لە یەک رۆژدا کۆکردەوە