دووانیان بیانین

لە بۆردوومانەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر چوار کارمەند بریندارن

964+

کاروان ساڵحی

سەرچاوەیەکی تایبەت لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە 964ی راگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی چوار کارمەندی کێڵگەکە بریندارن و هێشتا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت.

سەبارەت بە ناسنامەی بریندارەکان، ئەو سەرچاوەیە وتی، دوو لە بریندارەکان کوردن و دووانی دیکەش بیانین.

بەگوێرەی قسەی ئەو سەرچاوەیە، هێرشەکە لەرێگەی درۆنەوە بووە و هێشتا مەترسی هێرشی دیکەش هەیە.

وەک بیرخستنەوە شەوی 25.1.2024 کاتژمێر 10:22 بە درۆنێک هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی 2800 مێگاوات کارەبا وەستا، لە وێستگەی کارەبای غازی هەولێر بۆئەوەی مەحەتەکان دووچاری Total Shut Down نەبن بەپەلە یەک بەدوای یەک وەحدەکانیان کوژاندووە.

هێشتا نازانرێت بەهۆی هێرشەکەی ئەمجارە بەرهەمهێنانی کارەبا دەوەستێت یان نا.