هێرشی درۆنی بووە

دەنگێکی گەورە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر هاتووە

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پشتڕاستکراونەتەوەو بە 964 دراوە، کەمێک لەمەوبەر دەنگێکی گەورە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە قادر کەرەم هاتووە و زانیارییەکان ئەوەن بۆردوومانی کێڵگەکە کراوە.

سەلام عەبدولخالق وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی تایبەت بە 964 وتی، “تا ئێستا زانیارییەکان ئەوەن، بۆردوومان بۆسەر کێڵگەی ‌غازی کۆرمۆر هەبووە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت بۆردوومانەکە لەرێگەی چی بووە و کێ ئەنجامی داوە و زیانەکانی چین”.