لە دوو هەفتەدا جێبەجێدەکرێت

لە کرماشان سکرتێری بۆ خانمان قەدەغە کرا

964+

ژووری هەواڵ

پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بڕیاریدا کاری سکرتێری لە سەرجەم دامەزراوە حکومی و ئیدارییەکان، لە ژنان قەدەغەبکرێت.

بڕیارەکە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئیدارەدانی پارێزگاکەوە دەرکراوە و ئەو شوێنانەشی کە سکرتێری خانمیان هەیە دەبێت لە ماوەی دوو هەفتەدا دووریانبخەنەوە، ئەگەرنا سزا دەدرێن.

محەمەد تەیب سەحرای، پارێزگاری کرماشان رایگەیاند، بڕیارەکە لە 25ـی نیسانی 2024ـەوە دەرچووە و لەگەڵ ساتی دەرچوونییەوە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.

ئەم بڕیارەی پارێزگای کرماشان لە کاتێکدایە بە پێی یاسایەک کە بۆ کۆنترۆڵی حیجابی ژنانی ئێران لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە پەسند کراوە، لە سەرەتای نەورۆزەوە هەر ئافرەتێک حیجابی زۆرەملێی حکومەت رەت بکاتەوە و لە شوێنە گشتییەکان بە بێ حیجاب دەرکەوێ، راستەوخۆ بڕی سێ ملیۆن تمەن لە هەژماری بانکییەکەی هەڵدەگیرێ.

خاڵى ژینا ئەمینى زیاتر لە 5 ساڵ زیندانى بۆ بڕایەوە

خاڵى ژینا ئەمینى زیاتر لە 5 ساڵ زیندانى بۆ بڕایەوە