ئۆتۆمبێلێک لە یەکێک لە بەنزیخانەکانی رانیە دەرکەوتووە، وێنە:قایمقامیەتی رانیە.
وەک تاقیکردنەوە
لە هەولێر سبەی بە کارتی ئەلیکترۆنی بەنزین دابەش دەکرێ
964+
توانا نەقی
قەیارانی بەنزینەکە لەهەولێر بەتایبەت هەر بەردەوامە و نەوت و کانزاکانیش دەڵێت سبەی وەک تاقیکردنەوە بە کارتی ئەلیکترۆنی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاویکردەوە، سبەی دووشەممە 27.6.2026 وەک تاقیکردنەوەیەک لە بەنزیخانەی شهم بەنزین بە کارتی ئەلیکترۆنی بەسەر شۆفێراندا دابەش دەکرێت.
ئاماژ بەوەشکراوە، هاوڵآتیان کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی لەگەڵ خۆیان ببەن و بۆ هەر ئۆتۆمبێلێکیش بڕی 40 لیتر دابەش دەکرێت.