دوو کەس بریندارن
لە رووداوێکى هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
964+
میلاد جەلال
رووداوێکى هاتووچۆ لە دەربەندیخان، گیان لەدەستدانى دوو کەس و بریندار بوونى دوو کەسى دیکەى لێکەوتەوە.
موقەدەم پشتیوان عابد، بەڕێوەبەری ھاتووچۆی دەربەندیخان بە 964ـى وت،”لە رێگای چنارە بۆ میرەدێ رووداوێکی ھاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری گلاند و توێتا ماجێستا روویداوە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێک بریندارە”.
بە وتەى سەرچاوەیەک، لە نەخۆشخانەى شەهید رەئوف لە شارەزوور کە بۆ 964 قسەى کردووە،”دوو کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لە دەستداوە کە هاوسەرى یەکترین و تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 35 ساڵیدایە، لە ئۆتۆمبێلەکەى بەرامبەریش دوو کەسى دیکە بریندارن و یەکێک لە بریندارەکان دۆخى تەندروستى ناجێگیرە و رەوانەى سلێمانى کراوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح