بۆ فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای قرتاج
مۆنۆ درامای “سەلمە” چووە تونس
964+
توانا نەقی
گروپی شانۆیی هەوار بۆ بەشداریکردن لە شەشەمین فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای قرتاج لەوڵاتی تونس و نمایشکردنی شانۆیی سەلمە ئێستا لەو وڵاتەن.
مۆنۆ درامای سەلمە لە نوسینی دکتۆر دڵشاد مستەفا و دەرهێنانی نەژاد نەجم باس لە جینۆسایدی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆچی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
نەژاد نەجم سەرۆکی گروپی شانۆیی هەوار و دەرهێنەری مۆنۆدرامای سەلمە بۆ 964 وتی، ئەوان ئێستا لە وڵاتی تونسن و لەپاڵ 30 نمایشی دیکەدا نمایش دەکەن بە بەشداری 15 وڵاتی جیاواز لە فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای قرتاج.
وتیشی شانۆکەیان بە دوو شێوە دەچێتە پێشبڕکێوە یەکێکیان لە ناو هۆڵ و هەروەها لەسەر شەقام، دوو ئەکتەر بەجیا رۆڵی تیادا دەگێڕن یەکێکیان بەزمانی کوردی و ئەوەی دیکەیان بە زمانی فەرەنسی.
شانۆیی سەلمە پێنج جار لە کوردستان نمایش کراوە، بڕیاریشە بەشداری حەوت فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بکات.