لیژنەکان چوون بۆ لایان

سەنتەرەکانی سەیدسادق ئاگادارکرانەوە نەبنە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی جگەر

964+
ئەحمەد مستەفا

بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی جگەر، لە قەزای سەیدسادق رێنمایی درا بە پزیشکانى ددان و ددانسازەکان، سەنتەرەکانی کەڵەشاخ، جوانکاری و چاندنەوەی موو، لیژنەیەکی قایمقامیەتی قەزاکەش سەردانی کردن.

ئەو سەردانەی لیژنەکان لەسەر راسپاردەی “قایمقامی قەزاکە” بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.4.2024، رەزا محەمەد، قایمقامی سەیدسادق بە 964ـى وت،”لە پێناو پاراستنی تەنـدروستی گشتی، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت، بە نوسـراوی فەرمی سەرجەم ئەو جێگانـەی ئاگـادارکردەوە، کە پێـویستـە پێـش چارەسەرکردنـی نەخـۆش پشکنینی ڤایرۆسی جگەر (HBV) بۆ نەخۆشەکان بكەن”.

لە سەیدسادق دەستگیرا بەسەر 450 پارچە دەرمانی جوانکاری ژ...

لە سەیدسادق دەستگیرا بەسەر 450 پارچە دەرمانی جوانکاری ژنان

ئەم رێکارەی حکومەتی خۆجێی قەزاکە، بە وتەی قایمقام بێت بۆ ئەوەیە، “لەهەر حاڵەتێکی تووشبوون بەو ڤایرۆسە بە زووی رەوانـەی نەخۆشخانە بکرێت و چارەسـەری پێویستی بۆ بکرێت”.

قیمقام داوایکرد، “دانیشتووانی قەزاکە گرنگی تەواو بە پاک و خاوێنی بدەن”، ئەوەشی وت، “لیژنەکان داوایانکردووە، لە کـاتی سـەردانـی کردنیـان بۆ سەرتاشخـانە و ئارایشتگـای خانمـان و پیاوان، جگـە لـە (گوێـزانی سەفـەری) رێگا مـەدەن هیج جۆرە گوێزانێکی تر بەکاربهێنن بـۆیان”.

بە گوێرەی رێنمایی لیژنەکان بێت، داوای ئەوەشیانکردووە، “پێش سەردانـی کردنیان بۆ هەر کار و نەخۆشییەک کە مامەڵە لەگەڵ (خوێـن) دەکرێت، پێشتر پشکنینی ڤایـرۆسی بکەن و دڵنیاببنەوە لە تەندروستی خۆیان و خێزانەکانیان”.

دیمەنی سەردانی لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق و سەنتەرەکان:

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):