دوو ساڵی بۆ دانراوە

نەخۆشخانە گەورەکەی داقوق دەست بەدروستکردنی کرا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە قەزای داقوق- ی باشووری کەرکوک، دەست بەدروستکردنی نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی کرا، و بڕیارە پڕۆژە لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو بکرێ و خەڵکی ناوچەکە لێ سوودمەند ببن.

نەخۆشخانەکە لەسەر رووبەری 25 دۆنم زەویی دروست دەکرێت و بڕیارە بە دوو قۆناغ رێکارەکانی تەواوبکرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.4.2024، فەرمان نەشئەت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق بە 964ی وت، “دروستکردنی نەخۆشخانەکە، بووەتە جێی خۆشحاڵی دانیشتووانی سنورەکە، چونکە قەزاکە تاکە نەخۆشخانەیەکی بچووکی تێدایە و بەشی هەموو دانیشتوانەکەی ناکات و هەندێ جار نەخۆش بۆ چارەسەر دەبرێتە کەرکوک”.

لە داقوق نەخۆشی سورێژە تەشەنەی کردووە

لە داقوق نەخۆشی سورێژە تەشەنەی کردووە

بە قسەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق بێت، “نەخۆشخانەکە لەسەر بودجەی ئاسایشی خۆراک دروستدەکرێت، بە دوو قۆناغ تێدەپەڕێت و قۆناغی یەکەم 450 رۆژ دەخایەنێ، پاشان بۆ قۆناغی دووەم بڕە بودجەیەکی تری بۆ تەرخان دەکرێت، تا سەرجەم  کارەکانی تەواو بکرێن و بەروویی هاوڵاتییانی سنورەکە بکرێتەوە”.

مانگی دووی ئەمساڵ، لەلایەن پارێزگاری کەرکوکەوە بەردی بناغەی نەخۆشخانەکە دانراوە، بەڵام وا تازە بە تازە کارکردن تێیدا دەستیپێکردووە، فەرمان نەشئەت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق ئەوەی باسکرد، “بڕیاری جددیی هەیە کارەکانی نەوەستێنرێت و لە ماوەی دیاریکراودا تەواو بکرێ”.

قەزای داقوق بەدوری 40کیلۆ مەتر دەکەوێتە باشوری شاری کەرکوک، دانیشتووانەکەی لە کورد و عەرەب و تورکمان پێکدێن، و ساڵانێک بوو گرفتاری نەبوونی نەخۆشخانەیەکی گەورەی پسپۆرییە جیاوازەکان بوون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

قوتابخانە کوردییەکانی داقوق پێداویستی خوێندنیان بەسە...

قوتابخانە کوردییەکانی داقوق پێداویستی خوێندنیان بەسەردا دابەشکرا

سوپای عێراق لەگەڵ پارشێو ئۆپەڕاسیۆنی لە داقوق دەستپێک...

سوپای عێراق لەگەڵ پارشێو ئۆپەڕاسیۆنی لە داقوق دەستپێکرد