کۆبوونەوەی شەوی رابردوو چی تێدا باس کرا؟
چاڤی له بارسا ده‌مێنێته‌وه و هانده‌رانی ریال مه‌درید دڵخۆشن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا رازیی كرا وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌كه بمێنێته‌وه، به‌ڵام رازیی نه‌بووه براكه‌ی له تیمه‌كه‌ی دووربخرێته‌وه.
شه‌وی رابردوو میدیای نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌روه‌ها فابریزۆ رۆمانۆی پسپۆڕی گواستنه‌وه‌كان، بڵاویانكرده‌وه، چاڤی هێرناندێز تا كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی و تا هاوینی 2025 له راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ماوه‌ی رابردوودا چاڤی رایگه‌یاند كۆتایی ئه‌م وه‌رزه تیپه‌كه جێده‌هێڵێت، به‌ڵام شه‌وی رابردوو دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لاپۆرتا و دیكۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌كه، بڕیاری خۆی گۆڕی و مانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد، دوای ئه‌وه‌ی لاپۆرتا پێداگیری لێكردووه بمێنێته‌وه، وه‌ك میدیای نزیك له یانه‌كه باسیان كرد.
هه‌روه‌ها به پێی میدیای كه‌ته‌لۆنی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوا له چاڤی كراوه گۆڕانكاری له ستافه‌كه‌ی بكات، كه یه‌كێك له‌وان لادانی براكه‌ی خۆی “ئۆسكار هێرناندێز”ی راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌ییه، به‌ڵام چاڤی رازیی نه‌بووه.
بارسا ئه‌م وه‌رزه له ژێر سه‌رپه‌رشتیی چاڤی هیچی به‌ده‌ست نه‌هێناوه و هیوایه‌كی ئه‌وتۆشی بۆ بردنه‌وه‌ی خولی ئیسپانیاش نییه، 11 خاڵ له ریال مه‌دریده‌وه دوورن.
هاوكات دوای راگه‌یاندنی مانه‌وه‌ی چاڤی له بارسا، كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆر له سۆشیال میدیا هه‌بوو، به تایبه‌تی به‌شێك له هانده‌رانی ریال مه‌درید به مانه‌وه‌ی چاڤی له بارسێلۆنا دڵخۆش بوون، چونكه پێیان وایه چاڤی ناتوانێت ركابه‌ریی ریال مه‌درید بكات و تیپێكی وا دروست بكات، به‌سه‌ر ریال مه‌دریددا باڵاده‌ست بێت.