لە ئێران

ئەو هونەرمەندەی بە شەش ساڵ زیندانی سزادرا بڕیاری سێدارەی بەسەردا سەپێنرا

964+

توانا نەقی

هونەرمەندێکی گەنجی ئێران کە لەلایەنگرانی رەوتی “ژن ژیان ئازادی” بوو دوای ئەوەی پێشتر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپینرابوو ئێستا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دارکراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەو هونەرمەندا ناوی تۆماج ساڵحیە و لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەسفەهان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە.

دەشڵێت، پارێزەری ئەو سزادراوە ئاماژەی بەوەکردووە کە بە تۆمەتی دژایەتی کردنی کۆماری ئیسلامی و تێکدانی ئاسایش و دژایەتی کردنی رژێم ئەو سزایەی بۆ دەرکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دادگایی سەرەتایدا هەندێک سزای دیکەش بەسەریدا جێبەجێکراوە لەوانە، دوو ساڵ قەدەغەبوونی رۆیشتنە دەرەوە لە ئێران، دوو ساڵ قەدەغەکردنی چالاکی هونەری دواتریش لەلایەن دادگای ئەسفەهانەوە سزای 6 ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا و بە کەفالەت ئازاد کرا.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو ئەو هونەرمەندە لە گوندی گێردبیشەی شاری برووجێن لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری دەستبەسەر کراوەتەوە ئێستا لە بەندیخانەی ئەسفەهانە و جێبەجێکردنی سزای سێدارەکەی ماویەتی.

توماج ساڵح لە دوای پشتیوانیی لە راپەڕینەکانی “ژن، ژیان، ئازادی” لە ئێران چەند جارێک دەستگیر کراوە و ئازاد کراوەتەوە.

بەندکراوێکی کورد سزای سێدارەی بەسەردا جێبەجی کرا

بەندکراوێکی کورد سزای سێدارەی بەسەردا جێبەجی کرا