لە دەرەوەی چاکسازییەکانن

سەنتەرەکانی شیاندنەوەی ئالودەبووانی مادەی هۆشبەر بەکاردەخرێن

964+

پێشەوا محەمەد

کار بۆ خستنەکاری دوو سەنتەری شیاندنەوەی ئالوودەبووانی مادەی هۆشبەر دەکرێت لە دەرەوەی چاکسازییەکان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێم دەڵێت، ئێستا کار لە نۆژەنکردنەوەی بیناکاندا دەکەن.

لە هەرێمی کوردستان لەناو چاکسازییەکانی سلێمانی و دهۆک ئەو سەنتەرە بوونی هەیە و ئەوەی چاکسزییەکەی هەولێریش لە ئامادەکردندایە، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێم ئاشکرای دەکات، لەناو چاکسازییەکانی ژنان و منداڵانیشدا ئەو سەنتەرە دەکەنەوە.

ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیی کۆمەڵایەتی بە 964ـی راگەیاند، پێویستە ئالوودەبووانی مادەی هۆشبەر لە چاکسازییەکان جیابکرێنەوە، هەم بۆ ئەوەی دووبارە خۆیان بۆ هاتنەوە ناو گۆمەڵگە بوونیات بنرێنەوە هەم لەناو چاکسازییەکان مەترسیی تووشبکردنی زیندانی تریان نەبێت.

وتیشی، “سەنتەرەکەی هەولێر کە لە شەقڵاوەیە بیناکەی ئێستا نۆژەن دەکرێتەوە و ئەوەی سلێمانی بیناکەی ئامادەیە و داوا لە وەزارەتی تەندروستی کراوە و ئامێر و کەلوپەلی پێویستی بۆ دابین بکات”.

لە هەرێمی کوردستان شەش چاکسازی بوونیان هەیە و زیاتر لە حەوت هەزار زیندانییان تێدایە و ژمارەیەکی بەرچاویشیان لەسەر بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون.

داوای چارەسەری خوێندنی خوێندکارانی چاکسازیی گەورانی س...

داوای چارەسەری خوێندنی خوێندکارانی چاکسازیی گەورانی سلێمانی دەکرێت