چواری دیکەش بریندار بوون

دوو هاوڵاتی سەقز بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لەدەست دا

964+

پێشەوا محەمەد

دوو هاوڵاتیی دانیشتووی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین پێیاندا گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بریندار بوون.

زانیارییەکە هی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوە، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، مینەکان لە ماوەی مانگی رابردوودا لە زنجیرە شاخەکانی شاری سەقز بەو هاوڵاتیانەدا تەقیونەتەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، ئەوان بە مەبەستی رنینی گیای بەهارە روویان لەو زنجیرە شاخانە کردووە.

راگەیەندراوەکەی هەنگاو ئەوەشی تێدا هاتووە، ئەو مینانە پاشماوەی جەنگی نێوان عێراق – ئێرانن و هەتا ئێستا قوربانییان لێدەکەوێتەوە.

وەک رێکخراوەکە روونیکردووەتەوە، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندارەکان بێ دەست و بێ قاچ بوون و بەشێکی زۆری جەستەیان بەو هۆیەوە تووشی کەمئەندامی بووە.

ساڵانە لە زنیجرە چیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەک هاوڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیان لە دەست دەدەن و بریندار دەبن.

پاسەوانی سنوور داوا لە دەزگای مین دەکات 850 مینیان بۆ لە...

پاسەوانی سنوور داوا لە دەزگای مین دەکات 850 مینیان بۆ لەناوببات