یمور ئیڤانۆڤ، جێگری وەزیری بەرگریی رووسیا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
چی کردووە؟
جێگری وهزیری بهرگریی رووسیا دهستگیر كرا
ئهرسهلان عهبدوڵا
لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە له روسیا هەواڵی دەستگیرکردنی تیمور ئیڤانۆڤ، جێگری وەزیری بەرگری رووسیای بە گومانی وەرگرتنی بەرتیل بڵاوکردەوە.
دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا بە ئاژانسی ههواڵی رووسیا “تاس”یان راگەیاندووە، تیمۆر ئیڤانۆڤ جێگری وەزیری بەرگری دەستگیر كرا.
دیمیتری پێسکۆڤ، سکرتێری رۆژنامەوانیی سەرۆک کۆماری رووسیا روونیکردەوە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆک کۆماری رووسیا لە دەستگیرکردنی جێگری وەزیری بەرگریی ئاگادار کراوەتەوە، هەروەها سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریش پێشوەختە ئاگادار کراوەتەوە.
تیمور ئیڤانۆڤ، جێگری وەزیری بەرگری، کە پێشتر راپۆرتی دەستبەسەرکردنی به لیژنەی لێکۆڵینەوە درابوو، گومان دەکرێت بەرتیلێکی لانیکەم یەک ملیۆن روبڵی وەرگرتبێت.
تیمور ئیڤانۆڤ، له 2016هوه كراوه به جێگری وهزیری بهرگری و بهرپرسه له رێكخستنی كارگێڕیی نیشتهجێكردن و موڵكهكانی هێزه سهربازییهكان و دابینكردنی پێداویستی پزیشكی.