لە سلێمانی

بۆ یەکەم جار سیستمی سۆلار بۆ مزگەوتێک دانرا

+964
دیلان محەمەد جەزا

بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی کارەبا بە سیستمی سۆلار بۆ مزگەوتی گەورەی ماوەت دانرا.

خێرخوازێک کە تێچووەکەی لە ئەستۆ گرتووە، لەسەر ئەرکی خۆی 10 پەناڵی 460 واتی بیست ئەمپێری داناوە، تا مزگەوتەکە کارەبای بەردەوامی هەبێت.

سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964 وت، ئەمە یەکەم مزگەوتە لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە رێگەی ووزەی خۆرەوە کارەبای بۆ دابین کراوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی داشکاندن لە کرێی کارەبا دەکات بۆ ئەو کەسانەی سیستیمی کارەبا دەگۆڕن بۆ سۆلار.

بۆ دانانی سیستمی سۆلاردا پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا بکرێت بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی پێویست و گۆڕینی پێوەرەی کارەبا بۆ ئەوەی خوێندنەوە بۆ سیستمی سۆلار بکات.

بە قسەی سیروان محەمەد ، لە سنوری سلێمانیدا نزیکەی 250 شوێن تۆمارکراوە کە کارەباکەیان سیستمی سۆلارە، هەندێک ماڵیش هەن سیستمەکەیان داناوە بەڵام تۆماریان نەکردوە.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین

کوردستان چەند و چۆن کارەبا بەرهەم ده‌هێنێت؟

کوردستان چەند و چۆن کارەبا بەرهەم ده‌هێنێت؟