دیمەنی ئۆتۆمبیلێکی فریاکەوتن لە یەکێک لە نەخۆشخانە حکومییەکان _ وێنە:964
داوای دابینکردنی دەکات
تەندروستی سۆران پێویست بە 10 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن هەیە
964+
ژووری هەواڵ
تەندروستی سۆران داوای 10 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەکات، بۆ ئەو مەبەستە کەمکردنەوەیەکی نهێنی راگەیاندووە و دەیەوێت کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل دابینی بکەن.
ئەمڕۆ هەینی 17.5.2024، تەندروستی سۆران رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەت بە دابینكردنی ئۆتۆمبێل دەكەینەوە سەبارەت كەمكردنەوەی نهێنی بۆ جاری یەكەم بۆ دابینكردنی 10 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی نوێ.
کۆمپانیاکان دەتوانن تاوەکو رۆژی 6.6.2024 داواکاری پێشکەش بکەن و دوای رێککەوتن دەبێت لە 90 رۆژدا ئەمبوڵانسەکان دابینبکرێن.
پێویستە بەڵێندەر یان کۆمپانیا بڕی 50 ملیۆن دینار بهێنێت وەک دەستەبەری بەشداریکردن.